رێگریی هه‌یه!
ئایا “بەرنامەی بەرنامە” دەستپێدەکاتەوە؟
964+
پەری ساڵح
دوای 15 ساڵ و پەخشکردنەوەی یەک زنجیرە لە بەرنامەی بەرنامە، ئێستا دەنگۆی ئه‌وه هەیە دووبارە دەستپێبکاتەوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە ستافی نواندنی بەرنامەی بەرنامە بە 964ی راگەیاند، لەگەڵ تەلەڤزیۆنی کوردسات قسە لەسەر بابەتەکە کراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ رێکەوتنێک نه‌كراوه.
964 دەزانێت ئەوەی بووەتە رێگر لە بەردەم گەڕانەوەی ئەو بەرنامەیە، به‌تەمەنبوونی بەشێکی زۆر لە ئەکتەرەکانە، لە ماوەی رابردوودا حیکمەت هندی لە لێدوانێکدا بۆ 964 وتی، “لە کاتی نواندن هەندێک لە ئەکتەرەکان توانای حیواریشیان نەبوو”.
له سه‌ری ساڵی ئه‌مساڵ یه‌ك ئه‌لقه‌ی تایبه‌تی به‌رنامه‌كه، له یادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی كوردسات دروست كرا و په‌خش كرایه‌وه، كه زۆربه‌ی ئه‌كته‌ره‌كانی پێشوو تێیدا به‌شداربوون.