"هی سه‌رده‌مى شه‌ڕى داعشه"
له نزیك چیاى مه‌قلوب مووشه‌كێكى نەته‌قیوو دۆزرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى دهۆك، مووشه‌كێكی نه‌ته‌قیوو له نزیك چیاى مه‌قلوب دۆزرایه‌وه و ده‌زگاى مینیش كه چوونه‌ته شوێنى مووشه‌كه‌كه ده‌ڵێن، هی سه‌رده‌مى شه‌ڕى داعشه.
درێژى مووشه‌كه‌كه زیاتر له یه‌ك مه‌تره و له‌نزیكى گوندى كانى لالى نزیكى ئه‌و چیایه، كه سه‌ر به قه‌زاى شێخانى سه‌ر به دهۆكه دۆزراوه‌ته‌وه.
عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى چالاكییه‌كانى ده‌زگاى مینى دهۆك به 964ـى وت، دواى ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن ئاسایشی حه‌مدانییە له سنووره‌كه، تیمه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و شوێنه و مووشه‌كه‌كه‌یان هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه.
وتیشی “مووشه‌كه‌كه له زه‌وى چه‌قیبوو و نه‌ته‌قیبووه‌وه و مووشه‌كێكی نوێیه و بۆ سه‌رده‌مى شه‌ڕى داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دواى هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى مووشه‌كه‌كه له شوێنێكی تایبه‌ت چاره‌سه‌ركراوه و ته‌قێندراوه‌ته‌وه.
ده‌زگاى مینى هه‌رێم، بۆ سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمی كوردستان هێڵێكی گه‌رمى په‌یوه‌ندیكردنى بۆ هاوڵاتیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له‌كاتى بینین یان دۆزینه‌وه‌ى هه‌ر مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌ك په‌یوه‌ندی به ژماره 182 بكه‌ن.