بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان نەبەن بۆ هەولێر
هەڵگرانی تابلۆی هەولێر دەتوانن مامەڵە لە هاتوچۆی گەرمیان بکەن
964+
ئەحمەد مستەفا
هاتوچۆی گەرمیان ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەکاتەوە کە ئۆتۆمبێلەکانیان تابلۆی هەولێرە و دەیانەوێت خاوەندارێتییەکەی بگوازنەوە، یان ساڵیانەی ئۆتۆمبێلەکەیان نوێ بکەنەوە دەتوانن سەردانیان بکەن، وتەبێژەکەیان بە 964ی وت، ئەوە کارئاسانییە و بۆ شۆفێرەکانی دەکەن.
لە بڵاوکراوەیەکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە 8.5.2024، ئەوە خراوەتەڕوو، “ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێرانی سنووری ئیدارەی گەرمیان دەکەینەوە، ئەوانەی کە ئۆتۆمبێلەکانیان تابلۆی هەولێرە و دەیانەوێت خاوەندارێتییەکەی بگوازنەوە، یان ساڵیانەی ئۆتۆمبێلەکەیان نوێ بکەنەوە دەتوانن سەردانیان بکەن و پشکنینی ئۆتۆمبێلەکانیان واتە “بەڕاد” لە تاقیگەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بکەن”.
ئەمڕۆ چوارشەممە 8.5.2024، لە بارەی بڕیارەکەوە مقەدەم سامان عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان ئەوەی بە 964 وت، “ئەو بڕیارە وەک هاوکارییەکە بۆ ئەو شۆفێرانەی ئۆتۆمبیلەکانیان تابلۆی هەولێرە و دەتوانن، کە پشکنین بەراد و هەزەیان کرد لە گەرمیان، ئۆتۆمبیلەکانیان نەبەن بۆ هەولێر بەڵکو بە ئۆتۆمبێلی کرێ بچن مامەڵەکانیان تەواو بکەن و پێوست بە بردنی ئۆتۆمبیلەکانیان ناکات”.
سامان عەلی باسیلەوەکردووە، “پاش تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، خاوەن ئەو ئۆتۆمبیلانە دەتوانن، سەردانی بەڕێوەبەرایی هاتوچۆی هەولێر بکەن بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان”، بە قسەی وتەبێژەکەی هاتوچۆی گەرمیان، ئەو بڕیارە ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی ناگرێتەوە.
بە گوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کورددستان، گواستنهوهی خاوهندارێتی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیل له کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، مافێکی یاسایی هەر تاکێکە، کە لە ئەنجامی کڕین و فرۆشتن یاخود هەر هۆکارێکی تر، بخوازێت خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکەی بگوازێتەوە.
مەرجەکان بۆ گواستنەوەی خاوەندارێتی؛
دهبێت ساڵیانهی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکە ڕهسهن (اصلی) بێت.
هەبوونی گڕیبەستی ئەلیکترۆنی لە نێوان کڕیار و فرۆشیار.
تهمهنی ههژده (18) ساڵ یان زیاتر بێت بۆ ئۆتۆمبێل.
تەمەنی شازدە (16) ساڵ بێت یان زیاتر بۆ ماتۆڕسکیل.
هاوڵاتی بیانی مافی خاوەندارێتی تەنیا ئۆتۆمبێلی تایبەتی هەیە، بە مەرجێک کارتی نشینگه یان لایهنگری شوێنی دانیشتنی هەبێت.
پێویستە ههردوو پشکنین (پشکنینی Opvi واتا ههززه) و (پشکنینی هاتووچۆ واتا پشکنینی لاشهی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل) هەبێت، که ساڵی جارێک دهکرێن، ماوەکەیان بەسەر نەچووبێت.
پێویستە هەردوو لایەن یاخود بریکارەکانیان لە کاتی وەرگرتنی پەنجەمۆر ئامادەبن بە بوونی بەڵگەنامە ڕەسەنەکانیان.
مەرجەکان بۆ نوێکردنەوەی ساڵیانە؛
دهبێت ساڵیانهی ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلەکە ڕهسهن (اصلی) بێت.
ئامادەبوونی خاوەن ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل یان بریکار لە هاتووچۆ بۆ ئەنجامدانی کارەکان.
بريکارنامەى تايبەت
بريکارنامەى گشتى
پێویستە پشکنینی لاشە و پشکنینی توندوتۆڵی (opvi) بەسەر نەچووبێت، بە پێچەوانەوە دەبێت لە یەکێک لە بنکەکان پشکنینەکان تازەبکرێتەوە.
ئۆتۆمبێلی بارههڵگر، کە توانای بارکردنی له دوو (2) تۆن زیاتر بێت، هەروەها ئۆتۆمبێلی بیناسازی و کشتوکاڵی، پێویسته پسوولهی پاکانهی باجی دهرامهت لە لایەن خاوەنی ساڵیانە بهێنرێت لە بەڕێوەبەرایەتی باجەکان و خانووبەرەی میری تایبەتمەند، هێنانی نووسراو لە لایەن کڕیارەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی باجی دەرامەت.
وەرگرتنی باجی پیشە و کارە بازرگانییەکان
کەسانی بیانی تەنیا ئۆتۆمبێلی تایبەتیان بەناو دەبێت.