"تەوتین" دەستیپێکردووە

وتەبێژی حکومەتی هەرێم: ئەمڕۆ 16 کەس داوای فۆڕمی بانکی TBIی کردووە

964+

فەهمی نەبی

دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هەر ئەمڕۆ 16 کەس داوای فۆڕمیان کردووە بۆ ئەوەی لە بانکی TBI هەژمارە بکەنەوە، ئەمڕۆ لیژنەیەکی حکومی لەگەڵ بانکی TBI کۆبووەتەوەو رێکارەکان دەستیپێکردووە.

هاوکات ئەوەشی وت، سێ بۆ چوار لقی بانکی TBI لەهەرێم هەن، هەر ئەمڕۆ رێکارەکانیان دەستپێکردووە، شەش بانکی دیکە لەناو پرۆژەی “هەژماری من”-دان ئەوانیش لەناو پرۆسەکەن.

لەبارەی فەرمانبەرانی گرێبەست کە وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەڵێت: 30 هەزار فەرمانبەری گرێبەستن دەڵێت: حکومەت هەموو هەوڵێک دەدات ئەو فەرمانبەرانە بکرێن بە هەمیشەیی و لیژنەیەک پێکهاتووە دەبێت لەماوەی 15 رۆژدا ئەو لیژنەیە وەڵام بۆ حکومەت بگێڕێتەوە.

لەبارەی بەربەستەکانی بەردەم ناردنی موچە، پێشەوا هەورامانی دەڵێت، دوو بیانوو هەبوون، یەکەمیان ناردنی داهاتی نانەوتی و بابەتی تەوتین بوو، لەم چەند رۆژە هەردوو بیانوەکە بڕاون.

لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم وتی، “تێچووی بەرهەمهێنان یەکێکە لە کێشەکانی بەردەم هەناردکردنەوەی نەوتی هەرێم، هەرچەند رێککەوتن کراوەو واژۆکراوە، بەڵام لایەنی بەرامبەر پێیەوە پابەند نەبوون”.

ئەوەشی وت، لە کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆکی حکومەت وەزارەتی ناوخۆی راسپاردووە بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە لە هەولێر، دەیانەوێت بزانن هۆکاری راستەقینەی کەوتنەوەی ئەو ئاگرانە چین.

بانكی TBI به‌شداریی له‌ به‌بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمان...

بانكی TBI به‌شداریی له‌ به‌بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات