لەسەر سکاڵایەکی سەرۆکی زانکۆ دەستگیرکرابوو

مامۆستا ئوسامە ئەشرەف: بابەتی تەنز ئامێزم نوسیوە سەرۆکی زانکۆ بەخۆی تێگەیشتووە

964+

فەهمی نەبی

لەسەر سکاڵایەکی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، دوو رۆژ بوو مامۆستا ئوسامە ئەشرەف مامۆستای بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی ئەو زانکۆیە دەستگیرکرابوو، ئەمڕۆ ئازادکرا.

مامۆستا ئوسامە ئەشرەف بۆ 964 وتی، “هەموو کەسێک مافی رەخنەی هەیە، بەتایبەت لەو ناوەندەی کاری تێدا دەکات، رەخنە هەیە و سەرنج هەیە، لەوە دەچێ من هەستبکەم غەدرم لێکراوەو دەتوانین هەوڵی چارەسەر کردنی بدەین بە رەخنە”.

ئەوەشی وت، “لە هەژماری خۆم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەندێک بابەتی تەنز ئامێزم نووسیووە، نە ناوی سەرۆکی زانکۆم هێناوە و نە ناوی زانکۆی هەڵەبجەم هێناوە بەهیچ شێوەیەک، بەڵام دیارە ئەو نوکتەکانی پەیوەستکردووە بە خۆیەوە”.

“دوو رۆژ بوو بەبڕیاری دادوەر راگیرابووم، ئەمڕۆ ئازادکرام، هێشتا نازانم ئایا سەرۆکی زانکۆ سکاڵاکەی کشاندوەتەوە یان نا” مامۆستا ئوسامە ئەشرەف وای وت.

هەر ئەم بەیانییە بەشێک لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە لەبەردەم زانکۆی هەڵەبجە گردبوونەوە و داوای ئازادکردنی مامۆستا ئوسامە ئەشرەفیان دەکرد.

بەشێک لەخوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە گردبو...

بەشێک لەخوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە گردبوونەوە