نرخی نه‌وت به‌رزتر بووه‌ته‌وه‌ و نه‌وتی كوردستانیش هه‌ر وه‌ستاوه‌

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕی جیهانیدا به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆیه‌وه‌ بینی، كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا به‌م شێوه‌یه‌ نه‌بووه‌.

ئه‌مڕۆ 15.3.2024 نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 85.22 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی تێكساس به‌ 81.08 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ماوه‌ی چوار مانگ ده‌بێت نرخی نه‌وت به‌ربه‌ستی 85 دۆلاری تێنه‌په‌ڕاندووه‌، به‌ پله‌ی یه‌كه‌میش هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی ئه‌مباره‌كانی ئه‌مریكا دێت، ئینجا گرژییه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
هاوكات به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌ كاتێكدایه‌، ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان وه‌ستێنراوه‌، دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای پاریس.
وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، زیانێكی گه‌وره‌ی ئابووری له‌ كوردستان داوه‌ و كێشه‌ی بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش دروست كردووه‌.

نەوت هەر لە سەرووی 83 دۆلارە

نەوت هەر لە سەرووی 83 دۆلارە