تەمەنی 137 ساڵە

بەتەمەنترین ژنی عێراق گەڕایەوە شنگال

توانا نەقی

بەتەمەنترین ژنی عێراق کە تەمەنی 137 ساڵە و هاوڵاتییەکی ئێزیدییە لە کەمپەوە گەڕاوەتەوە شەنگال و لەلایەن وەزارەتی کۆچ و کۆچەبەرانی عێراقەوە هاوکاری کرا.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاویکردەوە، لیژنەیەکی وەزارەتەکە سەردانی ماڵی ئەو ژنەیان کردووە و بڕی چوار ملیۆن دینار و ئەساسی ناوماڵەیان پێشکەش کردووە.

ئەوەش هاتووە، ژنەکە ناوی روشی قاسم ئێزیدییە و بەم دواییە گەڕاوەتەوە شنگال و بە بەتەمەنترین کەسی عێراق دانراوە.

بە بڕیاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق هەر خێزانێکی ئاوارەی شنگال کە لە کەمپەکانەوە گەڕاونەتەوە شنگال هاوکاری دەکرێن بە بڕی چوار ملیۆن دینار.