"مەشقەکانمان لە توانای هەموو کەسێکدا نییە"
ئاهەنگی دەرچوون بۆ 359 خوێندکاری کۆلێژی سەربازی زاخۆ بەڕێوەچوو
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
دوای 9 مانگ لە راهێنانی چڕ و فێربوونی زانستە سەربازییەکان، ئاهەنگی دەرچوون بۆ 359 خوێندکاری کۆلێژی سەربازی زاخۆ بەڕێوەچوو.
مەراسیمەکە بە بەشداری ژمارەیەک بەرپرسی سەربازی و کەسوکاری دەرچووان ئەنجام درا، محەمەد فارس یەكێک لە دەرچووەکان کە خەڵکی هەولێرە دەڵێت، “راهێنان و مەشقی سەربازی لە توانای هەموو کەسێکدا نییە و کەسێک توانای جەستەیی باشی نەبێت، وەرناگیرێ”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر ئیشێک هیلاکی و ماندووبوونی خۆی هەیە، بەڵام کاتێک بە ئامانجەکەت دەگەی، هەموو ئەو زەحمەتی و ماندووبوونەت لەبیر دەچێتەوە و ئەوانیش زۆر دڵخۆش کە ئەمڕۆ بەرهەمی رەنج و ماندووبوونیان دەبینن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری