هەواڵەکان
لەبەر دروێنە بەرگری شارستانی کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشی
+964
ژووری هەواڵ
ئیتر شتێک نەما بە ناوی قەیرانی غاز، هەر سەیارەی غازەکەت بینی رایبگرەو چەند غازت ویست بیکڕە.
ئیتر ئەم چەند مانگە کاری تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەموو ناوچەکان قورس دەبێت، دەبێ شەوو رۆژ سازو ئاگاداربن نەوە دەغڵ و دان و پووش و پاوان گڕ بگرێت، جا هەر لەبەر ئەوەی لە هەموو ناوچە جیاوازەکان ئامادەسازی تەواو کراوە.
ئەمەی دەیبینن حاڵی رێگای کەمەربەندی خەلیفانە، لەبەر تەپ و تۆز چاو چاو نابینێت، خەڵکی ئەو ناوەش حاڵیان نەماوەو دەڵێن زوو چارەیەکمان لێ بکەن.
چەند زانیارییەکم لەسەر وەزعی کامێراکانی هاتوچۆ بۆ هێناون دڵنیام سوودی لێ دەبینن، لای خۆتان بیهێڵنەوەو کە چوونە سەر ئەو شەقامانە ئاگاتان لێی بێت.