بۆ نەمامە نوێکانە

دوو خەزانی نوێی ئاو بۆ پارکی هەواری شار داندران

964+

پێشەوا محەمەد

بە مەبەستی ئاودانی ئەو دار و نەمامە نوێیانەی لەناو پارکی هەواری شاردا رووێندراون، دوو خەزانی نوێی ئاو بۆ پارکەکە دابین کران.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا دوو هەزار و 600 نەمامی نوێ لەناو پارکی هەواری شاری سلێمانیدا رووێندراون، بۆ پاراستنیشیان پێویستیان بە ئاو و سیستمی ئاودێرییە.

فەرەیدوون عومەر، بەڕێوەبەری پارکی هەواری شار بە 964ـی وت، “دوو خەزانی نوێ کە هەریەکەیان زیاتر لە 10 هەزار لیتر ئاو دەگرن بۆ ئاودانی نەمام و دارە نوێکانی ناو پارکی هەواری شار داندراون”.

پارکەکە زیاتر لە پێنج بیری ئاوی هەیە لەگەڵ چەند خەزانێک.

بەڕێوەبەری پارکی هەواری شار وتیشی، “پڕۆسەی سەزکردنی پارکەکە بەردەوام دەبێت، هەرکاتێکیش پێویست بێت بیری نوێی ئاو یان خەزانی ئاو دادەنێین و سیستمی ئاودێرییەکەی چاک دەکرێت و نەمام و داری نوێی پێ ئاو دەدرێت”.

پاركی هەواری شار، لە سەر رووبەری چوار هەزار و 400 دۆنم زەوی دروست كراوە، دەكەوێتە باكووری رۆژئاوای شاری سلێمانی.

پارکی هەواری شار لە سلێمانی بۆ بەهار ئامادەیە

پارکی هەواری شار لە سلێمانی بۆ بەهار ئامادەیە