بەغدا

دوو ئۆتۆمبێل لەسەر پردی شوعلە کەوتنە خوارەوە

وریا فەتاح

لە کاتى پێکدادانى دوو ئۆتۆمبێل لەسەر پردى شوعلە لە شارى بەغدا هەردوکیان کەوتوونەتە خوارەوە، بەهۆیەوە شۆفێرى یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بریندار بووە.

964 عەرەبى گرتەى ڤیدیۆیى رووداوەکەى تۆمار کردووە و تێیدا دەردەکەوێت ئۆتۆمبێلەکان دواى بەیەکدادان، لەسەر پردى خێراى گەرەکى شوعلە کەوتوونەتە خوارەوە.

بەهۆى رووداوەکە، شۆفێرى یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بریندار بووە و برینەکەى سەختە، بەڵام شۆفێرەکەى تر تەندروستى جێگیرە.