بەهۆی کەوتنە خوارەوە

کرێکارێک لە کارگەی چیمەنتۆی بازیان گیانی لەدەستدا

رێژوان مامە قادر – سلێمان

ئێوارەی ئەمڕۆ کرێکارێک لە کارگەی چیمەنتۆی بازیان لەسەر بانێک کەوتووەتە خوارەوەو گیانی لەدەستداوە.

ئیسماعیل ئەمین، وتەبێژی تەندروستیی بازیان بە 964ی راگەیاند، “کرێکارەکە ناوی رەعد هیلالە و خەڵکی شارەکانی خوارووی عێراقە، تەمەنی 43 ساڵ بووە و دانیشتووی قەزای بازیان بووە”.

وتیشی، “کرێکارەکە لەناو گارگەکە، لەسەربانێک کەوتووە تە خوارەوە، دەست و قاچ و سەری شکاوە و تووشی خوێنبەربوونی ناوەکی بووە، کاتێک هاتووەتە بنکەی تەندروستی بازیان بۆماوەیەکی کەم ژیاوە، بەڵام دواتر گیانی لەدەستداوە”.

بە قسەی وتەبێژی تەندروستی بازیان، تەرمی کرێکارەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.