نزیکەی دوو سەدەیە گەرمای وایان نەدیوە

بەریتانیا ریکۆردی گەرمای شکاند؛ خەڵکەکەی بێتاقەت و وەڕەز بوون

بڵند عەلی – بەرپرسی ئۆفیسی 964 لە بەریتانیا

ئەمساڵ بەریتانیا ریکۆردی گەرمای شکاند و دانیشتووانی ئەو وڵاتە نزیکەی دوو سەدەیە گەرمای وایان نەدیوە.

لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ لە چەند شوێنێکی بەریتانیا پلەی گەرما گەیشتە 40 پلەی سیلیزی و زیاتریش، ئەو پلەیەش لە ساڵی 1836ـەوە لەو وڵاتە تۆمار نەکراوە.

ئەو گەرمایە بۆ خەڵکی بەریتانیا تاقەتپڕوکێنە، چونکە خانووەکانیان بەشێوەیەک دروستکراوە کە زیاتر بەرگەی سەرمای سەخت بگرن نەک گەرما، بۆیە وەڕەز بوون و لە هەندێک شوێن سەرەگرتن بۆ کڕینی پانکە و فێنککەرەوە دروست بوو.

هاوینی ئەمساڵ زۆربەی ناوچەکانی بەریتانیا رووبەڕووی وشکەساڵی بوونەوە و لە چەند شوێنێکیش ئاگری گەورە سەریهەڵدا و زیانی زۆری گەیاند.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری