جیاوازی دوو مانگە

ئاماری هەرێمی کوردستان: پێوانەی بەکاربەر 7% بەرزبووەتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

ژمارەی پێوانەی نرخی بەکاربەر لە هەرێمی کوردستان، لە کانوونی یەکەمی 2023 بەراورد بە کانوونی دووەمی 2024 لە هەرێمی کوردستان %7 بەرزبووەتەوە، بەجۆرێک لە 116.33 پۆینتەوە بووە بە 117.13 پۆینت.

نرخی بەکاربەر، نیشاندەری ئامارێکە بۆ پێوانەکردنی گۆڕانکارییەکان لە ئاستی گشتی نرخەکانی سەبەتەیەک لە کاڵا و خزمەتگوزارییەکان کە لە ناو وڵاتدا بەکار دەهێنرێ، ئەو پێوانەیە رەنگدانەوەیە لەسەر خەرجی رۆژانەی خێزانەکان لە وڵاتدا.

ئاماری هەرێمی کوردستان، سێ پارێزگا گەورەکەی هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی و دهۆک)ی بە نموونە وەرگرتووە، پێوانەکان بۆ (خزمەتگوزارییە جۆرا و جۆرەکان، پەروەردە، رۆشنبیری، چێشتخانەکان، پەیوەنییەکان، گواستنەوە، تەندروستی، پێداویستی ناوماڵ، جلوبەرگ و پێڵاو، کرێی نیشتەجێبوون”ئاو، کارەبا، سووتەمەنی”، خواردنەوە کحولییەکان و توتن لەگەڵ خواردنەوە ناکحولییەکان) بووە.

لە کانوونی دووەمی ساڵی 2023 زۆرترینی خواست لەسەر ماددە کحولییەکان و تووتن بووە، لە کاتێکدا، لە کانوونی یەکەمی 2024 خواست زۆر لەسەر کەرەستە و کەلوپەلە جۆراوجۆرەکان بووە، بەجۆرێک لە هەولێر 8%، سلێمانی 7% و دهۆک 7% بەرزبوونەوەیان تۆمارکردووە.

رۆژی سێشەممە 12.3.2024 دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان بەمجۆرە داتاکەی بڵاوکردووەتەوە:

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):