دوای 9 رۆژ
تەرمی منداڵە گەشتیارەکەی ئاوی زەڵم دۆزرایەوە
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
دوای نۆ رۆژ مانەوەی لە ژێر ئاودا، تەرمی ئەو منداڵە گەشتیارە لە ئاوی زەڵم دۆزرایەوە.
عابدین عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەڵەبجە بە 964 ی رایگەیاند، تەرمی ئەو کچە 11 ساڵەیەی کە لە سەرچاوەی ئاوی زەڵم خنکابوو، ئەمڕۆ دۆزرایەوە.
روداوەکە، لە درەنگانی ئێوارەی رۆژی 9.6.2026 روویدابوو، منداڵەکە لە رەگەزى کچە و گەشتیارى خەڵکى پارێزگاى کەربەلایە، بە وتەى دایکى لە دەورووبەرى کاتژمێر 5:00ـى ئێوارەی ئەو رۆژە بۆ وێنەگرتن چووەتە نزیک ئاوەکە و دواتر نەگەڕاوەتەوە و دیارنییە.
لەماوەی ئەو نۆ رۆژەدا هاوڵتیانی خۆبەش و تیمەکانی بەرگری شارستانی بە شێوازی جیاواز بەدوای تەرمەکەدا دەگەڕان بەڵام تاوەکو بەیانی ئەمڕۆش نەدۆزرابووەوە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن