لە سلێمانی

200 ئەندامی کۆمەڵەی کورتە باڵاکان بوون بە خاوەنی شوقەی نیشتەجێبوون

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ئەمڕۆ سێشەممە ‎کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان تیروپشکیان بۆ شوقەکانی (شا ستی) ئەنجامدا کە ژمارەیان 200 شوقەیە.

‎یەکێک لەو هاوڵاتیانەی شوقەی بۆ دەرچووە ژنێکە دەڵێت، 18 ساڵە کرێچیم و باری ژیانم پەیوەندیدارە بەو موچەیەی وەردەیگرم بۆیە خۆشحاڵم ئەو شوقەیەم وەرگرتووە.

‎کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان مەرجی بۆ ئەو ئەندامانەی کۆمەڵەکەیان ئەوەیە، هەر ئەندامێک یەکەی بەناو بێت شوقەکەی لێ وەردەگیرێتەوە.