رەشەبا و نمەباران جەوەکە بە تەواوەتی فێنک دەکات
لە گەرمیان دێتە 42 پلە
رەشەبا و نمەبارانەکە جەوەکە بە تەواوەتی فێنک دەکات
شۆڕش قادری
رەشەبا و نمەبارانەکە جەوەکە بە تەواوەتی فێنک دەکات و سبەی کەشێکی تەواو پاییزیمان دەبێت.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 30.8.2026 ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری پڕوشکە باران لە هەندێک ناوچە هەیە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەکانش ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە هەیە لە هەندێک کاتدا.
لەگەڵ ئەوەشدا خێرایی با لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان زیاد دەکات و هەندێک جار بۆ سەروو 25 کم لە کاتژمێرک زیاد دەکات، پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلەی دیکە دادەبەزێ.
بۆ سبەی دووشەممەش کەشەکە هێندەی دیکە فێنک دەبێ و پلەی گەرما سێ بۆپێنج پلەی دیکە نزم دەبێتەوە، جگە لە گەرمیان کە 42 پلەی سیلیزی تۆمار دەکرێت، زۆربەی ناوچەکانی کوردستان لە خانەی سییەکاندا دەبن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەپلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:42 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:41 پلەی سیلیزی
گەرمیان:44 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 28 پلەی سیلیزی