نزیکەی 117 هەزار هاوڵاتی تۆمارکران

پرۆسەی ناو تۆمارکردنی حاجیان لە دەروازەی حەج کۆتایی هات

کاردۆست حسێن ـ هەولێر

کاتژمێر 12ـەی بەرەبەیانی ئەمرۆ پرۆسەی ناو تۆمارکردنی حاجیان لە دەروازەی حەج کۆتایی هات کە 116 هەزار و 693 هاوڵاتی ناوی خۆیان تۆمار کردووە.

شێخ وریا مەولانا خالد بالیسانی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە بە وەکالەت، سەبارەت بە چارەنووسی ئەم هاوڵاتیانەی ساڵی پار ناویان دەرچووە بە 964ـی وت، ئەوانەی خواستیان هەبووە زانیاریەکانیان ئەبدەیت کردووەتەوە و ناویان دەچێتە تیروپشک.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا رێژەی پیاو و ئافرەت لەیەکەوە نزیکن لەبەر زیاتر ناوەکان دووانی یان سیانین واتە ئافرەت لەگەڵ مەحرەمی خۆیەتی.

شێخ وریا روونیکردەوە لەو ژمارەیە بۆ ساڵی 2027 تەنیا 2703 کەس ناویان دەرەچێت و ئەوانەی کە لە یەدەگدان لەگەڵیان دەبن، بەڵام بۆ 2028 ژمارەکە بە تەواوی دەبێت ئەوەی وڵاتی سعودیە دیاری کردووە و زیاتر لە 4800 کەس دەبن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی