چاره‌سه‌ر چییه؟
“رێژه‌ی بێ كاری له كوردستان و عێراق به‌رز بووه‌ته‌وه”
964+
شۆڕش هه‌ركی – هه‌ولێر
راوێژكارێكی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، هیچ ئامارێكی وردیان له لا نییه سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێ كار له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام رێژه‌كه له دوای ساڵی 2012ه‌وه به‌رزبووه‌ته‌وه.
هۆگر عەلی، راوێژکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە 964ی وت، لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا یاداشتنامه‌یەکیان واژۆ کردووە، لەسەر رەخساندنی هەلی کار بۆ خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان، دوای دەرچوونیان.
لەسەر بابەتی بەرزبوونەوەی رێژەی بێکارییش، ئاماژەی بەوە کرد، هیچ ئامارێکی زۆر وردیان لەلا نییە، بەڵام ئەوەی هەیە لە دوای ساڵی 2012 رێژەکە لە بەرزبوونەوەدایە لە هەرێمی کوردستان.
سه‌باره‌ت به بوونی كرێكاری بیانی له پرۆژه‌كانی كوردستان، ئاماژه‌ی به رێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد، كه ده‌بێت هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك 25%ی كارمه‌ند و كرێكاره‌كانی بیانی بن و به پێی مه‌رج و رێنمایی تایبه‌ت سوودیان لێوه‌ربگیرێت، له به‌رامبه‌ردا ده‌بێت زۆرترین ده‌رفه‌تی كار بۆ ده‌ستی خۆماڵی بێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا