"دەرهێنەرە باشەکان دەرچووی ئێمەن"

بەشی فیلمسازی زانکۆی سلێمانی 10 ساڵ تەمەنی کرد

رازاو محەمەد – سلێمانی

ئەمڕۆ بەشی فیلمسازی زانکۆی سلێمانی یادی 10 ساڵەی دامەزراندنی بەشەکەی کردەوە، سەرۆکی بەشەکە دەڵێ، زۆرینەی دەرهێنە باشەکان دەرچووی بەشەکەی ئەوانن.

ئەو بەشە، خوێندکار لەسەر بنەمای فۆڕمی راستەوخۆ، کە وابەستەیە بە ئارەزووی کەسە و تواناکەی، لەگەڵ ژمارەیەک لە هونەرمەندان لە رێگەی سەندیکاوە ساڵانە وەردەگرێ.

فیلمسازی لە چوارچێوەی کۆلێژی هونەر پێنج وەجبە خوێندکاری خسووتەوە بازاڕی کارەوە، ئەوانەی حەز و خولیایان بۆ بوارەکە هەیە، لایەنە ئەکادیمی و کارە پراکتییەکان دەبن بە بناغەیەکی بتەو بۆی و کار لەگەڵ تیمە هونەری و دەرهێنەرە باشەکان دەکەن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا