هاتوچۆی هاوڵاتیان ئاسان دەکات
11 ساڵە تونێلی هەیبەت سوڵتان تەواو نەکراوە
964+
بەرزان عوسمان – کۆیە
11 ساڵە کارکردن لە تونێلی هەیبەت سوڵتاندا وەستاوە، قایمقامی قەزای کۆیە هۆکارەکەی بۆ قەیرانی دارایی دەگەڕێنێتەوە.
تەواوکردنی تونێلی هەیبەت سوڵتان رێگای هاتوچۆی هاوڵاتیان لەنێوان هەولێر و سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین ئاسان دەکات.
تارق حەیدەری، قایمقامی قەزای کۆیە بە 964ـی راگەیاند، پڕۆژەی تونێلی هەیبەت سوڵتان بۆ قەزاکەیان زۆر گرنگە، چونکە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان دەکات، “بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارکردن تێیدا وەستاوە.
پڕۆژەکە تا ئێستا 5%ـی تەواو کراوە و بوودجەکەی 160 ملیار دینارە، درێژیی تونێلەکە چوار کیلۆمەترە بە وتەی قایمقامەکەی کۆیە، بە تەواوبوونی پڕۆژەکە شۆفێران زووتر لە هەولێرەوە بە شاری سلێمانی و چەند شارێکی تر دەگەن.
قەزای کۆیە سەر بە پارێزگای هەولێرە و لە پێنج ناحیە پێک هاتووە و ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 100 هەزار کەسە.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد