وەزارەتی پەروەردە:

20ـی 9 دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە لە هەرێمی کوردستان

ژێوار خدر

وەزارەتی پەروەردی هەرێم بڵاویکردەوە لە رۆژی یەکشەممە 20.9.2025 دەرگای سەرجەم قوتابخانەکان دەکرێنەوە و دەوام دەست پێدەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.9.2026، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاریدا ساڵنامەی خوێندنی ساڵی  خوێندنی 2026 – 2027 پەسەند بکات و 10 رۆژی دیکە هۆڵەکانی خوێندن دەکرێنەوە و قوتابییان و مامۆستایانی هەرێم دەستدەکەنەوە بە خوێندن.

ساڵێ رابردووش لە 21.9.2025 دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بوو، بۆ قوتابخانە حکومیەکان و ئەو قوتابخانە ناحکومیانەی بە سیستمی وەزارەتی پەروەردە دەخوێنن.