گەنجترین ئەکتەر
“دەمەوێت رچە شکێن بم”
+964
دیلان محەمەد – سلێمانی
میوە سۆران، کچە ئەکتەرێکی لاوی سەر شانۆیە و خەونی بوون بە ئەستێرەیەکی گەورەی کوردی هەیە و دەشڵێت، دەمەوێت رچە شکێن بم.
یەکێک لە کارئەکتەرانی شانۆیی “حەوت چرکە” میوە سۆران بوو وەک بچوکترین ئەکتەر، کە کاردانەوەیەکی زۆری هەبوو ماوەیەک بەرلە ئێستا نمایش کرا، تایبەت بە 964 میوە وتی، ” لە سێ ساڵیەوە نواندنم کردووە و حەزدەکەم پێم بڵێن گەنجترین ئەکتەر، خێزانەکەم هۆکار و پاڵپشتم بوون و دەمەوێت رچە شکێن بم و لە داهاتوودا ببمە ئەکتەرێکی گەورەی کورد”
میوە سۆران خەڵکی سلێمانیەوە و سەرەتای کارەکانی دەگەڕێتەوە بۆ کار و چالاکیە شانۆییەکانی قوتابخانە، لە ئێستاشدا وەک خۆی دەڵێت حەز بە کاری سینەمایی دەکات.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح