"ساحێبی دینارێک نیم و سێ سەر خیزان بەخێو دەکەم"
ژینگەپارێزێکی ماندوو دەردەڵ بۆ مایکی 964 دەکات
دیلان مەحەمەدجەزا – سلێمانی
ئەگەر ژیانی ئەمڕۆ بۆ هەمووان زەحمەت بێ، ئەوا بۆ کرێکار و ژینگەپارێزان چەرمەسەرییە، لەلایەک شەکەتی و ماندبوونی رۆژانە و لەلایەکی دیکەش گیرفان بەتاڵی، نان و ئاوی لێ حەرام کردوون.
پەیامنێری 964 لە سلێمانی ئومێد سابیر کارمەندی کۆمپانیاکی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی دواندووە، ئەوە دەڵێت، بە 400 هەزار دیناری مانگانە، سێ سەر خێزان بەخێو دەکات.
“ساحێبی دینارێک نییم و گشتی دەدەم بە کارەبا و ئاو، گەڕەکی تانجەرۆ ئاوی نییە و ناچارم بە تانکەر ئاو بکڕم”، مام سابیر وادەڵێت.
مام سابیر تەمەنی هەڵکشاوە و توانای ئیشکردنی نەماوە، ئەو دەڵێت، “بەم گەرمایە و ئەو بۆنە ناخۆشە، ئەگەر ناچاری نابێ، بەکەس تەحەمول ناکرێت”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری