دروستی دەکەن

قەزای ئاکرێ بۆ گەشتیارەکانی هۆتێلی کەمە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

ساڵانە سەرەڕای چوونی گەشتیارێکی زۆر بۆ قەزای ئاکرێ کێشەی کەمی هۆتێلی هەیە و لەسەنتەری قەزاکە تەنیا یەک هۆتێل بوونی هەیە.

لەگەڵ ئەوەی ئاکرێ شارێکی گەشتیارییە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی ناوچەکە دەکەن، بەڵام کێشەی کەمی هۆتێلی هەیە، گەشتوگوزاری ئاکرێش دەلێت، لە پلانیاندایە ساڵانی داهاتوو کێشەی کەمی هۆتێل لە شارەکە چارەسەر بکەن.

لە قەزای ئاکرێ 14 شوێنی گەشتیاری هەیە و تەنیا یەک هۆتێل هەیە و جێگای 75 کەسی هەیە، لەگەڵ  چەند خانوویەکی هاوڵاتیان کە وەکو مۆتێل بەکرێی دەدەن.

ڤەهێل عەقراوی بەرپرسی راگەیاندنی گەشتوگوزاری ئاکرێ بە 964ـی وت، لەپلانماندایە بۆ ساڵانی داهاتوو چەند هۆتێلێک لە ئاکرێ دروست بکرێن، بۆ ئەوەی گەشتیاران بتوانن لەشارەکە بمێننەوە.

وتیشی، هەر چەندە نەبوونی هۆتێل  نەبووەتە گرفتێکی گەورە لەبەردەم هاتنی گەشتیاران بۆ ئاکرێ، ئەو گەشتیارانەی کەسەردانی ئاکرێ دەکەن بۆ مانەوەی شەو دەگەڕێنەوە هۆتێلەکانی هەولێر و دهۆک.

964 دەزانێت، لە دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 40 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیاریەکانی ئاکرێیان کردووە.

ساڵی 2023 نزیکەی 400 هەزار گەشتیار سەردانی قەزای ئاکرێیان کردووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

تەنیا لەمساڵدا 250 هەزار گەشتیار چوونەتە ئاکرێ

تەنیا لەمساڵدا 250 هەزار گەشتیار چوونەتە ئاکرێ