کاری تێدا دەکرێت

ئاگادار بن بەشێکی شەقامی 60 مەتریی سلێمانی داخراوە

964+

ژووری هەواڵ

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، شەقامی 60 مەتری کە بە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ناسراوە، لە پردی سەرچنارەوە بە ئاڕاستەی بەنزینخانەی سارا داخراوە.

ئەمڕۆ هەینی 8.3.2024، هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، به‌هۆی كاركردن له‌ به‌رزه‌پردی حه‌پسه‌خانی نه‌قیب، ئەو رێگەیە به‌ربه‌ستكراوه‌، بەوهۆیەوە تا کاتێکی نادیار لە پردی سەرچنارەوە بە ئاڕاستەی بەنزینخانەی سارا دادەخرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، شۆفێران دەتوانن شەقامی خزمەتگوزاری وەک جێگرەوەی رێگە داخراوەکە بەکاربهێنن.

بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب لەسەر شەقامی مەلیک مەحمود لە شاری سلێمانی دروستدەکرێت و بڕی پێنج ملیار و 728 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە.

پڕۆژەکە لە لایەن کۆمپانیای خۆرەتاو لە ماوەی 360 رۆژدا بە سەرپەرشتی شارەوانی سلێمانی جێبەجێدەکرێت.

جگە لەو بەرزەپردە، لە ئێستادا سێ ئەندەرپاس لە ناو شاری سلێمانی کاریان تیادا دەکرێت، دوانیان لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمودن و یەکێکیشیان لەسەر شەقامی هەواری شارە.

بەرزە پردی حەپسەخانی نەقیب لە سلێمانی چووە بواری جێبەج...

بەرزە پردی حەپسەخانی نەقیب لە سلێمانی چووە بواری جێبەجێکردنەوە