کەمێک لەمەوبەر

خەلیفان؛ لە دۆڵى ئالانە دوو دەنگى بەهێز بیستران

964+

ژوورى هەواڵ

پەیامنێرى 964 رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر، لە نزیک کەمپى پێشمەرگەکانى دیموکرات لە دۆڵى ئالانەى سنوورى قەزاى خەلیفان، دوو دەنگى بەهێز بیستران.

خەڵکى سنوورەکە گوێبیستى دەنگەکان بوون و دواى ئەوەش دوو کەڵ لە کەمپەکە بەرز بووەتەوە و بەپێى ئەزموونەکانى پێشتووتر، پێدەچێت هێرشى درۆنى بووبێت.

نوێکراوەتەوە لە کاتژمێر 3:00

سەرچاوەیەکى بەرپرس لەناو حیزبى دیموکرات بە 964ـى راگەیاند: هێشتا لە شوێنی رووداوەکە نزیک نەبووینەتەوە، بۆیە نازانین بەدیاریکراوی زیانەکان چین، بەڵام باوەڕ ناکەین زیانی گیانی هەبێت.

وتیشی، “هێرشەکان بە دوو مووشەک ئەنجامدراون و لەگەڵ موشەکی دووەم ئاگر کەوتووەتەوە و تا ئێستاش ئاگرەکە بەردەوامە و پوش و پەڵاشی دەوری کەمپەکە دەسووتێت”

پێداچوونەوە: وریا فەتاح