بۆ راوەماسی چوو و دیار نەما
بوو بە دوو مانگ تەرمی گەنجەکەی رووباری سیروان نەدۆزراوەتەوە “پرسەیان بۆ دانەناوە”
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
بوو بە دوو مانگ، چارەنووسی ئەو گەنجەی گەرمیان دەرنەکەوتووە کە بۆ راوەماسی چووبووە سەر رووباری سیروان و دیار نەما و تاوەکو ئێستاش کەسوکارەکەی هەر لە چاوەڕوانیدان و پرسەیان بۆ دانەناوە.
پەیامنێری 964 لەسەر رووبارەکەی گەرمیان ئەو شوێنەمان پیشان دەدات کە دەڵێن ئەحمەد لوقمانی تەمەن 26 ساڵ، لەکاتی راوەماسی کەوتووەتە ناوی.
ئەو بەتەنیا نەبووە، بەڵکو ئەو رۆژە 17.6.2026 لەگەڵ ئامۆزایەکی چووبوونە سەر رووبارەکە لە سنووری قەزای کەلار و هەو ئەو ئامۆزایەشی هەواڵی کەوتە ناو ئاوەکەی بە لەسوکاری دابوو.
کەسوکاری ئەحمەد بە 964 یان وتووە “تاوەکو ئێستاش پرسەمان بۆی دانەناوە، چونکە تەرمەکەی نەدۆزینەوە پرسەی بۆ دانانێین”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن