هەفتەی رابردوو 18 ملیار دینار بووە

داهاتی سلێمانی لە یەکەم هەفتەی مانگی سێدا دابەزیوە

964+

پێشەوا محەمەد

بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی شافافییەت، داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگای سلێمانی، کە هاوکات پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕینیشی لەگەڵدایە زیاتر لە 11 ملیار دینار بووە، لە کاتێکدا هەفتەی پێشتر زیاتر لە 18 ملیار دینار داهاتیان هەبووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە لە 2.3.2024 تا 8.3.2024 کۆی داهاتی کۆکراوەی نانەوتی ئەو ناوچانە 11 ملیار و 562 ملیۆن و 841 هەزار و 779 دینار بووە.

خستنەڕووی داهاتی هەفتەی رابردوو لە کاتێکدایە داهاتی هەفتەی پێشووتری سلێمانی زیاتر لە 18 ملیار دینار بووە.

داهاتی ساڵی رابردووی سلێمانی بە پێی ماڵەپەڕەکە کە لە گەنجینەی یەک، گەنجینەی دووی سلێمانی، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەنجینەی گەرمیان، گەنجینەی هەڵەبجە و گەنجینەی راپەڕین كۆكراونەتەوە بریتی  بووە لە یەک ترلیۆن و 173 ملیار و 989 ملیۆن و 484 هەزار و 615 دینار كە بە شێوەی نەختینە و چەك و مقاسەیە.

داهاتی ساڵی رابردووی ئاوی راپەڕین زیاتر لە دوو ملیار د...

داهاتی ساڵی رابردووی ئاوی راپەڕین زیاتر لە دوو ملیار دینار بووە