حاجى ئۆمەران فێنکە

کەشى 48 کاتژمێرى داهاتوو؛ جگە لە گەرمیان ناوچەکانى تر بەرەو فێنکى دەچن

وریا فەتاح

کەشوهەوا روولە فێنکییە و بەرەبەرە پلەکانى گەرما دادەبەزن، بەڵام لە گەرمیان گەرماکەى تاقەتپڕوکێنە و هێشتا هاوینى تەواوە.

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بە گشتی لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندی ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە:

هەولێر: 42 پلەی سیلیزی

پیرمام: 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 39 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:43 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی

دهۆک: 42 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی

ئاکرێ:42 پلەی سیلیزی

گەرمیان:47 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران:32 پلەی سیلیزی

لەبارەى کەشى سبەى هەینى، کەشناسى پێشبینى کردووە کە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور بێت، لەگەل ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵێکی سووک.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 42 پلەی سیلیزی

پیرمام: 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:43 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی

دهۆک: 42 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی

ئاکرێ:42 پلەی سیلیزی

گەرمیان:47 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران:33 پلەی سیلیزی