بانکی میلی ئێران _ وێنە: فارس نیوز
بۆچی کارەکانی راگیرا بوو؟
دوای 65 رۆژ بانکی میلی ئێران لە عێراق دەستبەکارکردن دەکاتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
بانکی ناوەندی عێراق راگرتنی کارکردنی لقی بانکی میلی ئێرانی لە عێراق هەڵوەشاندەوە، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی 9.1.2024 بانکی ناوەندی عێراق بە نوسراوێک مۆڵەتەکەی هەڵوەشاندبوەوە.
هەڵوەشانەوەی راگرتنی کاری بانکە ئێرانیەکە دوای زیاتر لە دوو مانگ دێت، بەپێی نوسراوەکە بێت کە واژۆی زەینەب هیشام، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی لەبانکی ناوەندی عێراقی لەسەرەو ئاراستەی بانکی میلی ئێران کراوە، تێیدا ئاماژەوە بەوەکراوە “بڕیاری راگرتنی کارکردنی لقی بانکی ملی لە عێراق هەڵوەشاوەتەوە”.
بانکی میلی وەک گەورەترین بانکی ئێران دەناسێندرێت، بانکی ناوەندی عێراق هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی کارکردنی ئەو بانکەی گەڕاندوەتەوە بۆ سزا نێودەوڵەتییەکان و ئەرکە سنووردارەکانی بانکەکە لە عێراقدا، ئەمەش بەپێی نوسراوێکی بانکی ناوەندی عێراق کە لەلایەن دوو بەرپرسی بانکەکەوە پشتڕاست کرایەوە.
چارهنووسی دیناری عێراقی بهرهو كوێ؟
لە نوسراوەکەی بانکی ناوەندی عێراقدا هاتبوو، “لە ژێر رۆشنایی زیادبوونی زیانەکانی لقەکەتان لە عێراق و چالاکییە سنووردارەکانی و بێتوانایی لە جێبەجێکردن یاخود فراوانکردنی چالاکییە بانکییەکان و تێکەڵبوونی لە سزا نێودەوڵەتییەکاندا، بڕیاردراوە مۆڵەتەکەت هەڵبوەشێندرێتەوە”.
لە ساڵی 2018 دا وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزای بەسەر بانکی میلی ئێراندا سەپاند و وتی لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بەکاردەهێندرێت لە پێناو ” دابەشکردنی پارە بەسەر گروپە چەکدارییە شیعەکانی ناو عێراقدا و بوونی بانکی میلی لە عێراق بەشێک بووە لەم پلانە”.
لە باری بڕیارەکەوە، شیکەرەوەی بازاڕی دراو، بیلال رەئوف ئەوەی بە 964 وت، ئەمە پێشهاتێکی نوێیە بۆ بازاڕی دراو و دینارم دەبێت لە پاش ئەم بڕیارە شێوازی کارکردنی ئەمجارەی لقی بانکی میلی ئێران لە عێراق میکانیزمێکی نوێ بێت.