ئاژانسی سپۆتینکی رووسی:
ئەمریکا بۆ “تەنگەی هورمز و یۆرانیۆم” چووبوە پاکستان، بەڵام هیچی دەستنەکەوت
فەرهاد حەسەن
ئاژانسی هەواڵی سپۆتینکی رووسی بڵاویکردەوە، دیار نییە کە ئاخۆ ئەمریکا و ئێران جارێکی دیکە کۆبوونەوە و گفتوگۆکانیان درێژە پێدەددەن ئاخود نا، چونکە دەڵێت، دوای کۆتایی هاتنی گەڕی یەکەمی دانستانەکان لە ئیسلامئاباد هیچ یەکێک لە لایەنەکان و تەنانەت لایەنی سێیەمێش کە پاکستانە هیچیان لەبارەی دووبارە دانیشتنەوەی نێوان هەردوولا نەکردووە.
ئاژانسەکە بەسی لەوە کردووە، تیمی دانوستانکاری ئێران هەوڵیاندا هانی شاندی ئەمریکی بدەن بەرەو گەیشتن بە چوارچێوەیەکی هاوبەش بۆ رێککەوتن، بەڵام دەڵێت “رەتیان کردووەتەوە” هەرچەندە ئێران دەستپێشخەری و پێشنیاری مەعقولی خستەڕوو.
ئەو ئاژانسە رووسییە ئاشکرای دەکات کە ئامانجی یەکەمی ئەمریکا لە دانوستانەکەیان لە پاکستان بۆ بەدەستهێنانی ئیمتیازات بوو بەتەنگەی هورمز و بەرنامەی ئەتۆمی، بەڵام دەڵێت “هیچیان دەستنەکەوت” روونیشیدەکاتەوە کە “هەروەک چۆن ئیدارەی ئەمریکا لە حیساباتە سەربازییەکانیدا شکستی هێنا، لە هەڵسەنگاندنە دانوستانییەکانیشدا هەڵەی کرد”.