گرانفرۆشییان کردووە

لە سلێمانی دوو دوکانی غازفرۆشتن داخران

964+

پێشەوا محەمەد

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دوو دوکانی غازفرۆشتنیان لە نزیک فولکەی مامەڕیشە داخست و هۆکارەکەشی بۆ گرانفرۆشی دەگەڕێننەوە.

قایمقامیەتی سلێمانی لە زاری گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو دوکانانە بەهۆی وەرگرتنی پارەی زیاتر لە کڕیار و پابەند نەبوون بە رێنماییەکان و ئەو نرخەی بۆیان دیاریکراوە داخراون و “رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەگیرێتەبەر”.

وتیشی، “نرخی بوتڵێک غازی پڕی 28 کیلۆگرامی بە هەشت هەزار و 500 دینارە و رێگەنادەین هیچ کەس و دوکاندارێک بەو نرخە زیاتر بیفرۆشێت”.

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان باسی لەوەش کردووە، ئەو غازەی لە بەنزینخانەکاندا دەفرۆشرێ غازی بازرگانییە و لە لایەن حکومەتەوە پاڵپشتی نەکراوە و بەدەرە لەو نرخە پاڵپشتیکراوە.

هەفتەی رابردووش قایمقامیەتی سلێمانی لە هەمان شەقام و بە هەمان هۆکار غازفرۆشێکیان داخست و ئاگادارکردنەوەیان بۆ یەکێکی دیکەیان کرد.

مانگی رابردوو قایمقامیەتی سلێمانی 52 شوێنی داخستووە

مانگی رابردوو قایمقامیەتی سلێمانی 52 شوێنی داخستووە