بە هاوکاری دارایی کونسوڵخانەی ئەمریکا
رێکخراوێکی عێراقی پێنج مانگە لە هەڵەبجە گەنجان رادەهێنێت لەسەر دۆزینەوەی کار
964+
عومەر فەتاح
رێکخراوێکی عێراقی بەهاوکاری دارایی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، ماوەی پێنج مانگە لەرێگەی خولی تایبەتەوە رێنمایی لەبواری جیاواز دەداتە 240 كچى گەنجی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ببنە خاوەنی کارو پرۆژەی خۆیان.
نیاز ئازاد سەرپەرشتیاری پرۆژەی “دەنگی ئەو بۆ بەهێزکردنی مافەکانی ژنان و دەرفەتەکانیان” بە 964ی وت، بەپاڵپشتی دارایی کونسوڵخانەی ئەمریکا رێکخراوی بۆشایی عێراقی بۆ یەکەمجار ئەم پرۆژەیەی لەسنورى پارێزگای هەڵەبجەوە دەستپێکرد، بۆ ئەو دەرچووانەی زانکۆ پەیمانگەكان بوو کە دانەمەزراون، لەداهاتوودا بەدوای کاردا بگەڕێن و ببنە خاوەنی كارو پڕۆژەی خۆیان.