لە سلێمانی

رۆژانە 79 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەکرەیان کردووە

964+

پێشەوا محەمەد

مانگی رابردوو دوو هەزار و 292 هاوڵاتی سەردانی سەنتەری شەکرە و کوێرە گلاندەکانی سلێمانییان کردووە و زۆرینەشیان ژن بوون.

رێژەی نەخۆشەکان دەریدەخات، هەر رۆژێک لە سلێمانی 79 نەخۆش سەردانی ئەو سەنتەرەیان کردووە.

بە پێی ئامارێک کە تەندروستیی سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە، ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە، 908 نەخۆشیان لە رەگەزی نێر بوون و هەزار و 384 نەخۆشیان لە رەگەزی مێ بوون و 31 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی شاری سلێمانی بوون.

هەر بە پێی ئامارەکەی تەندروستیی سلێمانی، ئەو نەخۆشانەی لە سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان بینراون 480 نەخۆش تەمەنیان لە سەروو 65 ساڵەوە بووە، هەزار و 361 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45-64 ساڵدا بووە، 427 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 20-44 ساڵدا بووە و 24 نەخۆش تەمەنیان لە خوار 20 ساڵەوە بووە.

لە مانگی یەکدا سەردانکەرانی سەنتەرەکە نزیکەی هەمان رێژەی مانگی دوو بووە.

تەندروستیی سلێمانی: بەم نیشانانە ئالودەبووانی مادەی ه...

تەندروستیی سلێمانی: بەم نیشانانە ئالودەبووانی مادەی هۆشبەر بناسەوە