پلێتی عەرەبی جوڵاوە

مانگی شوبات 10 بوومەلەرزە لەعێراق روویداوە نیوەی زیاتری لە هەرێمی کوردستان بووە

964+

فەهمی نەبی

دەزگای کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق بڵاویکردەوە، لەمانگی شوباتدا 10 بوومەلەرزە لەسەر ئاستی عێراق تۆمارکراوە، لەو ژمارەیە شەشیان لەسنووری هەرێمی کوردستان بوون.

عەبدولعەزیم سەعدی بەڕێوەبەری گشتی دەزگاکە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتویەتی، لەماوەی مانگی شوباتی ئەمساڵ لە عێراق و وڵاتانی دراوسێ 40 بوومەلەرز تۆمارکراوە، 10 بوومەلەرزەیان لە عێراق تۆمارکراوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە پلەی هیچ یەک لەو بوومەلەرزانە درابێت.

هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، ئەو بوومەلەرزانەی لە عێراق تۆمارکراون بەمجۆرە بوون، چوار بوومەلەرزە لە پارێزگای نەینەوا، سێ بوومەلەرزە لە سلێمانی و  لە پارێزگای دهۆک و هەولێر و کەرکوک لە هەر یەکێکیان بوومەلەرزەیەک تۆمارکراوە.

سیروان ساڵح پسپۆڕی جوگرافیا و کەشناسی بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، دوێنێ هەینی پلێتی عەرەبی جوڵاوە، بۆئەوەی جوڵەی هەر پلێتێک دوای جوڵەکردنی هاوسەنگ بێت پێویستی بە روودانی چەند بومەلەرزەیەک هەیە، ئەگەرەکانی روودانی بوومەلەرزەی سێ تا پێنج پلە لە لێوارەکانی پلێتی عەرەبی زۆرە.

بەوتەی ئەو پسپۆڕەی جوگرافیا، راستە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە سەر پلێتی عەرەبی، بەڵام لێوارەکانی پلێتی عەرەبی دەکەونە ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی کوردستان، بۆیە تا 10 رۆژی دیکە لەو ناوچانە ئەگەری روودانی بوومەلەرزە هەیە.

بوومەلەرزەیەک لە کەلار روویدا

بوومەلەرزەیەک لە کەلار روویدا

بوومەلەرزەیەک لە ئامێدی روویدا

بوومەلەرزەیەک لە ئامێدی روویدا