محەمەد بەرادعی:

“پێویستە ئەمریکا بەربەریەتی ئیسرائیل بوەستێنێت”

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەری گشتی پێشووی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەڵێت، هەمیشە ئیسڕائیل هەوڵی لەناو بردنی ئەو چانسانە دەدات کە بۆ هێنانەدی ئاشتی دەڕەخسێندرێن، بەڵام پێویستە ئەمریکا ئیسرائیل بوەستێنێت.

محەمەد بەرادعی لە فەیسبووکەکەکی نووسیویەتی، زۆرترین شت کە ئیسرائیل بە هەموو ئامرازەکانیەوە هەوڵی بۆ دەدات، لەناوبردنی هەر شانسێکە بۆ ئاشتی نێوان ئێران و ئەمریکا یان هەر لێک نزیکبوونەوەیەک لە نێوان وڵاتانی کەنداو و ئێران.

دەشڵێت “یەکێک لە مەرجە بنەڕەتییەکانی ئاشتی لە ناوچەکەدا ئەوەیە کە ئەمریکا بەربەریەتی ئیسرائیل بوەستێنێت”.