دیمەنی قەزای ئامێدی.وێنە:964
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بووە
بوومەلەرزەیەک لە ئامێدی روویدا
964+
فەهمی نەبی
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 3.4 لە ئامێدی روویدا.
دەزگای کەشناسی و بوومەلەرزەزانی حکومەتی عێراق رایگەیاند، کاتژمێر 2:31 خولەکی دوای نیوەڕۆ بوومەلەرزیەک لە قەزای ئامێدی روویداوە و لەبەر کەمی گوڕی بوومەلەرزەکە هاوڵاتیان هەستیان پێنەکردووە.
بوومەلەرزەکە 20 کیلۆمەتر لە باکوری رۆژهەڵاتی قەزای ئامێدی بووە.
964 پەیوەندیکرد بە قایمقامیەتی قەزای ئامێدی، رێباز عەبدوڵا بەڕێوەبەری راگەیاندنی قایمقامیەتی ئامێدی، ئەو وتی لە ئامێدی هیچ دەزگایەکی کەشناسی نییە، زانیاریمان لەبارەی روودانی بوومەلەرزەیەک لە ئامێدی نییە.
ئامێدی بە 90 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای شاری دهۆک.