چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی سینەمای هەولێر

ئەمڕۆ “سینەما و جەماوەر” دەستپێدەکاتەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی سینەمای هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 15.4.2026 چالاکییەکانی سینەما و جەماوەر دەستپێدەکاتەوە و فیلمی سیمای خۆڵەمێش پێشکەش دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە پۆستەری فیلمەکەیان بۆ 964 ناردووە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ فلیمی سیمای خۆڵەمێش پێشکەش دەکرێت، کە لە نووسین و دەرهێنانی شاخەوان عەبدوڵا و لە نواندنی ناسڕ حەسەن، ئەنوەر شێخانی، گۆڤار ئەنوەر و محەمەد شێروانی و چەند هونەرمەندێکی دیکەیە.

پڕۆژەی سینەما و جەماوەر، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی سینەمای هەولێر بەڕێوەدەبرێت و لە لایەن پارێزگای هەولێرەوە پاڵپشتی دەکرێت، کە ئێوارانی هەموو چوارشەممەیەک لە یەکێک لە هۆڵەکانی سینەمای ئیمپایەر لە فامیلی مۆڵ، فیلمی کوردی و بیانی پێشکەش دەکرێت و ئامادەبووانی جەماوەر و بینەرانیش بەخۆڕاییە، ئامانجیش لێی برەوپێدانی هونەری سینەمایە لە هەولێر.

چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی سینەمای هەولێر و پڕۆژەی سینەما و جەماوەر لە ماوەی رابردوو بەهۆی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز و دواتریش دەستپێکردنی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرامبەر ئێران وەستا بوو.

بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر: بینەرمان بە سینەما ئاشت کرد...

بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر: بینەرمان بە سینەما ئاشت کردەوە