دابەزیوە

نرخی نەوتی برێنت هاتە 95 دۆلار

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕی جیهاندا دابەزی و نزیکەی دوو دۆلاری لێبووەوە بەراورد بە نرخی دوێنێ، بەڵام سەرچاوە ئابوورییەکان پێشبینیی بەرزبوونەوەی جارێکی دیکەی نرخی نەوت دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15.4.2026 نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی ئەمریکی بە 95 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تێکساس بە 91 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی ئەو هەواڵانەیە، کە ئەگەری هەیە گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، گەڕێکی دیکە بەخۆیەوە ببینێت.

لەگەڵ ئەوەشدا ئاژانسی بلۆمبێرگی ئابووری بڵاویکردەوە، ئەگەر بارودۆخی نێوان ئەمریکا و ئێران و گەمارۆی گەرووی هورمز بەردەوام بێت، نرخی نەوت زۆر بەرز دەبێتەوە و رەنگە بگاتە 150 دۆلار، بە تایبەتی لە ئەوروپا.