لەماوەی مانگی رابردوو 7 جار بوومەلەرز لە عێراق روویدا

بوومەلەرزەیەک لە کەلار روویدا

توانا نەقی

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە کاتژمێر 6:26 خولەک بومەلەرزەیەک بو گوڕی 3.5 پلەی رێختەر لە نێوان کەلار و ناحیەی باوەنور روویدا.

قوڵایی بومەلەرزەکە لە 10 کیلۆمەتر ژێر زەوییەوە بووە و 9 کیلۆمەتر لە سەنتەری کەلارەوە دوور بووە.

سیروان ساڵح شارەزای کەشناسی بە 964ـی وت، تەنیا هەندێک هاوڵاتیانی گوندی بەرلوت لە نێوان کەلار و باوەنور هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە و هیچ مەترسییەکی نەبووە.

وتیشی، دوای بومەلەرزەکە هیچ پاشلەرزەیەک رووی نەداوە ئەگەر تا درەنگانی شەو پاشلەرزەی نەبێت مانای وایە هیچ مەترسییەکی نییە.

ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەشکرد، بومەلەرزەکە لەسەر پلێتی عەرەبی بووە هەرچەند بەشی رۆئاوای رووباری سیروان لەسەر پلێتی ئێرانییە، ماوەیەکی زۆریشە هیچ بومەلەرزەیەک لەو ناوچەیە رووینەداوە.

لە ساڵی 2017ـەوە و دوای بومەلەرزە گەورەکەی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم 11 هەزار بومەلەرزە لە ناوچەی گەرمیان روویداوە، سیروان ساڵح وای وت.