دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ:
“درێژکردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئێران پێویست نییە”
964+
شۆڕش قادری
ترەمپ پێیوایە درێژکردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئێران پێویست نییە و باشترە رێککەوتن بکەن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە کەناڵی ئەی بی سی وتووە، “پێموایە گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران باشترە، چونکە رێگەی بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوەی وڵاتیان بۆ خۆش دەکات، هەستیش ناکەم پێویست بە درێژکردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئەو وڵاتە بکات”.
ترەمپ دووپاتیشکردووەتەوە کە لە جەنگی ئێراندا ناتۆ هیچ یارمەتییەکی نەداون و لە داهاتووشدا نایکات، جارێکی دیکە رەخنەی لە پاپا لیۆ گرت و دەڵێت، “دەبێت پاپا هەست بەوە بکات کە نابێ بەهیچ شێوەیەک ئێران ببێتە خاون چەکی ئەتۆمی”.
هەر ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ لە تروس سۆشیال بڵاویکردەوە، پاپا لیۆ سەرۆکی کاسۆلیکەکانی جیهان کە بەردەوام داوای کۆتاییهێنان بە جەنگ و ئاشتی دەکات، با کەسێک پێی بڵێ، “ئێران لە دوو مانگی رابردوودا لانیکەم 42 هەزار خۆپیشاندەری کوشتووە”.