لە نزیکەی 40 رۆژی جەنگدا
“40 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون تەنیا لە تاران زیانیان بەرکەوتووە”
964+
شۆڕش قادری
لەماوەی نزیکەی 40 رۆژی جەنگدا تەنیا لە تارانی پایتەختی ئێران 40 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون زیانیان بەرکەوتووە.
ئەو ئامارە ئەمڕۆ لەلایەن محەمەد سادق موعتەمێدیان پارێزگاری تارانەوە بڵاوکراوەتەوە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ حسێن سیمایی وەزیری زانست و توێژینەوە و تەکنەلۆژیای ئێران ئاشکرای کرد، کە زیاتر لە 60 خوێندکار و 10 مامۆستای زانکۆ لە هێرشەکاندا کوژراون.