چەقەکەی کوێ بووە؟

بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە حاجی ئۆمەران و سۆران هەستی پێکرا

+964

ئاکام غەفور – سۆران

هاوڵاتییەکی دانیشتووی حاجی ئۆمەران بە 964ی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە ناوچەکەیان هەستی پێکراوە و زۆر بەهێز بووە، بە جۆرێک لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوە.

ئەحمەد رەسول خەڵکی حاجی ئۆمەرانە و ئەمڕۆ چوارشەممە بە 964 وت، لەگەڵ بوومەلەرزەکە ماڵەکەیان لەریوەتەوە و لە ماڵ چوونەتەدەرەوە.

هەروەها مەقبیلە فایق بەڕێوەبەری هۆبەی کەشناسی لە ئیدارەی سۆران، بە 964ی وت، هەستیان بە لەرینەوە کردووە، بەڵام چونکە ئامێری پێوەری بوومەلەرزەیان نییە، نازانن پلەکەی چەند بووە.

وتیشی، بە پێی ئەزموونی خۆم ئەوەی هەستی پێکراوە بوومەلەرزە بووە.

بە قسەی هاوڵاتیانی سنوورەکە، بوومەلەرزەکە لە چۆمان و سۆران و رواندز و سیدەکان هەستی پێکراوە.

بە گوێرەی بەدواداچوونی 964 چەقی بوومەلەرزەکە لە باشووری دەریاچەی ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بووە بە گوڕی 4.2 بە پلەی رێختەر.

بوومەلەرزەکەی ئەم بەیانییەی کەلار 4.6 پلەی رێختەر بووە

بوومەلەرزەکەی ئەم بەیانییەی کەلار 4.6 پلەی رێختەر بووە