ئێران لە مۆندیالی 2026 ناکشێتەوە
فیدراسیۆنی ئاسیا:
ئێران لە مۆندیالی 2026 ناکشێتەوە
ئەرسەلان عەبدوڵا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا رەتیکردەوە هەڵبژاردەی ئێران لە مۆندیالی 2026 بکشێتەوە و رایانگەیاند، ئەوەندەی ئەوان بزانن ئێران بەشداریی دەکات.
ویندسۆر جۆن سکرتێری گشتیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە کۆنگرەیەکی ڕرۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “فیدراسیۆنی ئاسیا هیچ شتێکی نەبیستووە کە ئاماژە بەوە بکات ئێران بەشداریی پاڵەوانیەتییەکە ناکات.
ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەوەندەی ئێمە بزانین، ئێران یاریی دەکات، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران ئەو لایەنەیە بڕیار لەسەر بەشداریکردن لە مۆندیال دەدات، تا ئەمڕۆش پێیان راگەیاندووین کە بەشداریی مۆندیال دەکەن”.
هاوینی ئەمساڵ مۆندیالی تۆپی پێی 2026 لە ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بە هاوبەشی دەکرێ، هەڵبژاردەی ئێران بۆ مۆندیال سەرکەوتووە و یارییەکانیشی بە پێی خشتەی قۆناغی یەکەم، لە ئەمریکا ئەنجام دەدات.
ئێران لە کۆمەڵەی حەوتەمە لە تەک بەلجیکا و نیوزیلەندا و میسر.