مەسعود پزیشکیان:

“هیچ هێزێک ناتوانێت ناچار بە خۆبەدەستەوەدانمان بکات”

شۆڕش قادری

سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، لەگەڵ شەڕ نین و هیچ هێزێکیش ناتوانێ ناچار بە خۆبەدەستەودانیان بکات.

میدیای ئێران لەزاری مەسعود پزیشکیانەوە بڵاویکردووەتەوە، “ئێران بەدوای شەڕ و ناسەقامگیرییەوە نییە و بەردەوام جەخت لە گفتۆگۆ و تەعامولی بنیاتنەر لەگەڵ وڵاتان دەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەر هەوڵێک بۆ سەپاندنی ئیرادە یان ناچارکردنی وڵاتەکەمان بە تەسلیمبوون مەحکوم بە شکستە و هەرگیز گەلەکەمان شێوازێکی لەوجۆرە قبوڵ ناکات”.

پزیشکیان هەڵسوکەوت و سیاسەتی نێودەوڵەتی “بەدووفاقی” وەسف دەکات و دەڵێت، “بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل و منداڵان و شوێنە مەدەنییەکان لەوانەش قوتابخانە و نەخۆشخانەکان، چ پاساوێک لەناو چوارچێوەی مافە نێودەوڵەتییەکان هەڵدەگرێت”.