دەوترێت رێژەی بەشداری کەمە

هەلبژاردنەکانی ئێران دوو کاتژمێری دیکە درێژکرایەوە

964+

فەهمی نەبی

دەزگای هەڵبژاردنی ئێران رایگەیاندووە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەو وڵاتە بۆماوەی دوو کاتژمێری دیکە درێژکرایەوە، وابڕیار بوو کاتژمێر 6:00 دەرگای بنکەکانی دەنگدان دابخرێن، بەڵام بۆ کاتژمێر 8:00 درێژکرایەوە.

کاتژمێر 8:00ـی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە 59 هەزار بنکەی دەنگدان لە سەرانسەری ئێران هەڵبژاردنی خولی دوانزەهەمینی پەرلەمان و خولی شەشەمی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شارەزایان دەستیپێکرد.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە شارەکانی ئێران بڵاودەکرێنەوە رێژەی بەشداریکردنی خەڵک لە دەنگدان بە ئاستێکی زۆر کەمە، ئەمە لەکاتێکدایە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشێوەیەکی فەرمی کەمپەینی “بایکۆت”ی ئەو هەڵبژاردنەیان راگەیاندووە، بەڵام دەزگای هەڵبژاردنی ئێران دەڵێت بەشداری خەڵک ئەم خولە باشترە لە خولی پێشوو.

ئەمڕۆ لە ئێران 61 ملیۆن و 172 هەزار و 298 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، 30 ملیۆن و 945 هەزار و 133 پیاو و 30 ملیۆن و 227 هەزار و 165 ژن.

ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران لە 88 کورسی پێکدێت و 144 کاندید کێبڕکێ بۆ بەدستهێنانی ئەو کورسیانە دەکەن.

پەرلەمانی ئێران کە لە 290 کورسی پێکدێت 15 هەزار و 200 کاندید لە 31 پارێزگاوە کێبرکێ دەکەن و لە 12%ـەی کاندیدەکان ژنن.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران دەستیپێکرد

هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران دەستیپێکرد