لە سلێمانى

دزى لە 10 مارکێت کرد و پۆلیس دەستگیری کرد

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى سلێمانى، دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند کە دزى لە 10 مارکێت کردبوو.

بەپێى راگەیەنراوێکى پۆلیسى سلێمانى، دوای ئەوەی خاوەنی چەند مارکێتێک سکاڵایان تۆمارکرد کە دزییان لێکراوەو پارەو کەلوپەلی جۆراوجۆریان لێدزراوە، لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکرد و توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات بەهاوکاری نوسینگەی ئیبراهیم ئەحمەد بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا، دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی و ئەو  کەلوپەلانەی تۆمەتبار تاوانەکانی پێ ئەنجامداوە.

“تۆمەتبار (ش، م، ع) لەدایکبووی 1989 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 راگیراوەو دانی بەوەدا ناوە کە دزی زیاتر لە 10 مارکێت کردووە”، پۆلیسى سلێمانى لە راگەیەنراوەکەیدا وا دەڵێت.

لە بەغداد ئۆتۆمبێلێکى دزى لە سلێمانى دەستگیرکرا

لە بەغداد ئۆتۆمبێلێکى دزى لە سلێمانى دەستگیرکرا