76 ملیۆن یۆرۆی پێدراوە

كیڤن دی برۆین سعودییه‌كانی ره‌تكرده‌وه‌

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كیڤن دی برۆین سعودییه‌كانی ره‌تكرده‌وه‌ و ئاماده‌ نییه‌ مانچێسته‌ر سیتی جێبهێڵێت.

رۆژنامه‌ی زه‌ ئه‌تلتیكی ئینگلیزی ئاشكرای كرد، هاوینی رابردوو سندوقی وه‌به‌رهێنانی سعودیه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كیڤن دی برۆینی یاریزانی مان سیتی كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ خولی سعودییه‌وه‌ بكات، به‌ڵام ئه‌و ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ موچه‌ی ساڵانه‌ی 76 ملیۆن یۆرۆیان پێداوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، دی برۆین ده‌یه‌وێت هه‌ر له‌ یانه‌ی مان سیتی بمێنێته‌وه‌ و كاروانی وه‌رزشیی خۆی هه‌ر له‌وێ به‌كۆتا بهێنێت.

دی برۆینی به‌لجیكی، كه‌ ته‌مه‌نی 32 ساڵه‌، گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر تا 2025 واژۆ كردووه‌