زۆرترین رێژەیە لە 1977ـەوە
رێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل گەیشتە سەروو 31%
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل تاوەکو نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتووەتە 31.5% کە زۆرترین رێژەیە لە 49 ساڵی رابردوودا.
بەپێی ئاماری لیژنەی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل، تاوەکو کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ بەکاتی ناوخۆی ئیسرائیل رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان گەیشتووەتە 31.5%.
ئەمڕۆ کاتژمێر 7:00ـی بەیانی بە کاتی ناوخۆ سندوقەکانی دەنگدان بەرووی دەنگدەران کرانەوە و بریارە کاتژمێر 10:00ـی شەو بنکەکانی دەنگدان دابخرێن.
کەمێک لەمەوبەر بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆکی پارتی لیکود لەگەڵ هاوسەرەکەی لە بنکەیەکی قودس دەنگیان دا.
لەدوای دەنگدان نەتانیاهۆ پەیامێکی بەپەلەی بۆ خەڵکی ئیسرائیل بڵاوکردەوە و داوای لێکردن بچن بۆ دەنگدان، چونکە وەک خۆی دەڵێت، لە ناوچە عەرەبنشینەکان رێژەی بەشداریکردن بەرزە و لەو ناوچانەی مەیلیان بۆ پارتە راستەرەوەکان هەیە، وەک پارتەکەی خۆی، رێژەی بەشداریکردن کەمترە.
زیاتر لە حەوت ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنی ئیسرائیل هەیە و، دهنگدانهكه بۆ 120 كورسی پهرلهمانه و 37 حزب بهشداریی ههڵبژاردن دهكهن، بۆ پێكهێنانی هاوپهیمانییش ههر حزبێک 61 كورسی پێویسته.